زێدان له‌سه‌ر بارودۆخی یانه‌كه‌ی هاته ده‌نگ
زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر ئیبار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه 100% بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌ین، له باره‌ی رووداوه‌كه‌ی فێرناندۆ تۆرێسیش قسه‌ی كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 3 ئاداری 2017، زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه كریستیانۆ ئه‌مڕۆ هه‌ستی به هه‌ندێك ئازار كردووه و نه‌یتوانیوه به‌شداری له مه‌شقی به كۆمه‌ڵ بكات و به ته‌نیا راهێنانی كردووه.
زیزۆ ده‌شڵێت: ئێمه به بارودۆخێكی باش تێپه‌ڕ ده‌كه‌ین و ئه‌م وه‌رزه به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وتووین و تووشی هیچ نیگه‌رانییه‌ك نه‌بووینه‌ته‌وه و به ئارامی و به هێمنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یارییه‌كانی داهاتوومان ده‌كه‌ین.
زێدان گوتیشی: سبه‌ی یارییه‌كی سه‌ختمان له‌پێشه و 90 خوله‌كمان له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین.
زیزۆ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا خۆشحاڵی خۆی به سه‌لامه‌تی فێرناندۆ تۆرێس ده‌ربڕی كه له یارییه‌كه‌ی دوێنێیان له رووداوێكی ده‌گمه‌ن له نێو یاریگه له مردن رزگاری بوو.
یانه‌ی ریال مه‌رید به 56 خاڵ خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی لالیگای گرتووه سبه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 18:15 خوله‌ك رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئیبار ده‌بێتـه‌وه كه به 39 خاڵ پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی لالیگا دێت.