ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید سزایه‌كی قورسی به‌سه‌ردا سه‌پا
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، گاریس به‌یل، ئه‌ستێره‌ی وێڵزی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌هۆی رووداوی یارییه‌كه‌ی رابردوو به‌رامبه‌ر لاس پاڵماس بۆ دوو یاری سڕ كرا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 3 ئاداری 2017، لێژنه‌ی سزایه‌كان له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، به فه‌رمی گاریس به‌یلی بۆ دوو یاری سزا دا.
گاریس به‌یل له دوایین یاری یانه‌كه‌ی له گێمی دووه‌م به‌رامبه‌ر لاس پاڵماس به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به 3 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
دوای راگه‌یاندنی ئه‌م سزایه، یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی رایگه‌یاند كه تانه له‌م بڕیاره ده‌ده‌ن و داوای پێداچوونه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.
گاریس به‌یل به‌شداریی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیبار ناكات، هه‌روه‌ها به‌شداری یاریی داهاتووش به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال بێتیس ناكات.