قسه و باسی نێو كتێبه‌كه‌ی ئۆزێل هه‌رای ناوه‌ته‌وه
تا دێت ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ زیاتر چیرۆك و ژیانی خۆیان به‌شێوه‌ی كتێب وه‌شان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی فرۆشی كتێبه‌كه‌یان زیاتر بێت، ڕاشكاوانه په‌رده له‌سه‌ر زۆر زانیاری و رووداوی دوور له چاوی میدیاكان هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه.
مه‌سعوود ئۆزێل یه‌كێكه له‌و ئه‌ستێرانه‌ی كه كتێبێكی له‌ژێر ناونیشانی (جادووی یاریكردن) بۆ بڵاو كردنه‌وه ئاماده كردووه كه له لایه‌ن رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیاوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
به‌شێك له ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ی ئۆزێل كه‌وتۆته به‌رده‌ستی میدیاكان و هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وتۆته‌وه، تێیدا ئۆزێل باسی شه‌ڕ و گرفته‌كانی له‌گه‌ڵ خۆزێ مۆرینهۆ ده‌كات، كاتێك هه‌ردووكیان بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رزه له یانه‌ی ریال مه‌درید بوون.
ئۆزێل راشكاوانه ده‌ڵێت: جارێكیان مۆرینهۆ ره‌خنه‌ی توندی له من گرت و پێی گوتم به‌و ئاستلاوازییه‌ی خۆت له خۆبایی نه‌بیت.
ئۆزێل ده‌شڵێت: مۆرینهۆ چه‌ندین جار له‌به‌رده‌م تێپه‌ڕی و قسه‌ی پێده‌گوتم، دواتر منیش به‌سه‌رمدا قیراند و پێم گوت ئه‌گه‌ر ناڕازی بڕۆ خۆت یاری بكه.
ئۆزیل زیاتر ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی زیاتر توڕه‌ی كردم ئه‌وه بوو كاتێك مۆرینهۆ گوتی: مه‌سوت تۆ نا‌توانیت به دوو پاس و جوولانه‌وه خۆت وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی نایاب ده‌ربخه‌یت، تۆ هێشتا منداڵێكی گرینۆكی و پڕۆ گه‌رماو خۆت ئارام بكه‌مه‌وه.
ئۆزێل له په‌راوێزی كتێبه‌كه‌ی ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو كه دوای 3 ساڵ بیرم له‌م قسانه‌ی مۆرینهۆ كرده‌وه و سووپاسم كرد، زانیم كه مۆرینهۆ ویستوویه‌تی به‌م مامه‌ڵه‌یه تونده زیاتر توانای من پێشبخات.
چیرۆكی په‌یوه‌ندیكردنی به ئارسێناڵ ده‌گێرێته‌وه
ئۆزیل له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی چیرۆكی په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی ئارسێناڵ ده‌كات و ده‌نووسێت: من خۆم په‌یوه‌ندیم به ئارسن ڤینگه‌ر كرد و داوام لێ‌كرد له پێناو گواستنه‌وه‌ی من گرێبه‌ست پێشكه‌شی ریال مه‌درید بكه‌ن.
ئۆزێل له كتێبه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو كه پێشتر به‌ڵێنی به ئارسن ڤینگه‌ر داوه هه‌ر كاتێك بیر له جێهێشتنی ریال مه‌درید بكاته‌وه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئارسێناڵ ده‌كات.
هۆكاری جێهێشتنی ریال مه‌دریدی ئاشكرا كردووه
ئۆزێل له كتێبه‌كه‌یدا هۆكاری جێهێشتنی ریال مه‌درید بۆ باوكی گه‌ڕانده‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ئۆزیل ده‌ڵێت: موسته‌فای باوكم كێشه‌ی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید دروست كرد و چه‌ندانجار چۆته ژووره‌كه‌ی پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی شایانه و شه‌ڕی له‌گه‌ڵ كردووه و ده‌رگاكه‌شی به‌توندی به‌سه‌ردا داخستۆته‌وه.
ئۆزێل ده‌شڵێت: ریال مه‌درید فشاری له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌م دروست كردبوو، باوكیشم نه‌یده‌توانی ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و فشارانه بكات، چونكه له‌ڕووی مامه‌ڵه‌كردن و كاری ئیداری شاره‌زا نه‌بوو، بۆیه منی خسته نێو كێشه‌یه‌كی قووڵه‌وه كه پێویستیم به‌خۆ ده‌ربازكردن هه‌بوو، بۆیه بڕیارمدا به خێرایی به رۆیشتنم بۆ یانه‌ی ئارسێناڵ خۆم له‌م قه‌یرانه رزگار بكه‌م.
مه‌سعوود ئۆزیلی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن كوردی باكووری كوردستانه، سه‌ره‌تا له یانه‌ی شالكێ ده‌ركه‌وت، دواتر ڕوویكرده ڤێرده‌ربرێمن، پاشان له هاوینی 2010 بۆ ریال مه‌درید گواسترایه‌وه، دواتر له هاوینی 2013 به بڕی 43 ملیۆن پاوه‌ند په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئارسێناڵ كرد.