له‌ قامیشلۆ باره‌گای په‌ده‌كه‌سه‌ سووتێنرا

له‌ دێرباسی سووتێندراوه‌ و له‌ دێركیش گه‌مارۆدراوه‌

K24 - هه‌ولێر:

له‌ قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان، هێرشكرایه‌ سه‌ر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان - سووریا و باره‌گاكه‌ سووتێندرا. 

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، هاوكات هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر باره‌گای پارتی یه‌كێتی كورد له‌ سووریا. 

په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، باره‌گای په‌ده‌كه‌سه‌ له‌ دێرك-یش گه‌مارۆ دراوه‌ و له‌ دێرباسی-ش سووتێندراوه‌.

--------------------------

ئه‌م هه‌واڵه‌ نوێده‌كرێته‌وه‌..