ئاگربه‌ست له نێوان پێشمه‌رگه و په‌كه‌كه راگه‌یه‌ندرا
K24 - هه‌ولێر:
دوای شه‌ڕه ته‌قه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان پێشمه‌رگه‌ی رۆژ و شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه، فه‌رمانده‌كانی هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه و بڕیاری ئاگربه‌ستییاندا.
قائیمقامی شنگالی رایگه‌یاند، ئاگربه‌سته‌كه بۆ 24 كاتژمێره و سبه‌ش كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ڕه‌ته‌قه له نێوان پێشمه‌رگه و په‌كه‌كه، له ناوچه‌ی خانه‌سۆری سه‌ر به سنوونێی ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان روویدا و هه‌ر زووش كۆتایی به شه‌ڕه‌كه هێندرا.
خانه سۆر ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای زنجیره چیای شنگال و رۆژئاوای ناحیه‌ی سنوونێ.