پۆلیسی به‌لجیكا بڵاوه به خۆپیشاندانێكی لایه‌نگرانی په‌كه‌كه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، گرووپێك له لایه‌نگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، له‌به‌رده‌م ئۆفیسی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا، گردبوونه‌وه و دواتریش پۆلیسی به‌لجیكا بڵاوه‌ی پێكردن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و گرووپه چه‌ند درووشمێكیيان له دژی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد گوتووه‌ته‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ مۆڵه‌تێكی پێشوه‌خته‌شیان بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كه وه‌رنه‌گرتبوو، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بڵاوه‌یان پێكرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش به كوردستان 24ی رایگه‌یاند، نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌ت ویستوویه‌تی به ده‌م داواكاری ئه‌و گرووپه‌وه بچێت، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نها هوتافییان له دژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پۆلیسی به‌لجیكا، وێنه و ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه‌ی له ته‌واوی ئه‌و گرووپه 25 كه‌سییه وه‌رگرتووه و بڕیاریداوه به‌هۆی رێكخستنی خۆپیشاندان به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پێشوه‌خته، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات و رێوشوێنی پێویست له به‌رامبه‌ریان بگرێته‌به‌ر.