حەوت سەركردەی دیكەی داعش كوژران

"فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان شوێنی كۆبوونەوەی چەكدارانی داعشیان كردە ئامانج"

K24 - ھەولێر

لە بۆردوومانێكی فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان، بەرپرسی جوندولخیلافە و 6 ئەمیری دیكەی داعش كوژران.

شانەی میدیای جەنگی سەربەوەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، دوای دەستكەوتنی زانیاری ھەواڵگری، لەبارەی شوێنی كۆبوونەوەیەكی چەكدارانی داعش لە گەڕەكی نەجاڕی رۆژئاوای مووسڵ، فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان شوێنی كۆبوونەوەكەی كردە ئامانج و لە ئاكامدا ئەبو عەبدولرەحمان ئەنساڕی بەرپرسی جوندولخیلافە كە ھەڵگری رەگەزنامەی سعودیە و 6 ئەمیری دیكەی داعش كوژران.

ئەمیرەكان بریتیبوون لە ئەبو خالید و سەباح عینزی و  ئەبو عەزام و ئەبو حیجاب كە ھەرچواریان سعودی و ئەبو سەباحی ئوردنی و ئەبو تیبەی بەحرێنی.