ھەوڵدەدرێت خەڵك بگەڕێتەوە بۆ كشتوكاڵ كردن
K24 - سلێمانی
له‌كاتێكدا له 35% زه‌وی هه‌رێمی كوردستان زه‌وی كشتوكاڵییه، كه‌چی هێشتا له 95% داهات له نه‌وته‌وه دێت و كشتوكاڵ نه‌یتوانیوه ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی داهات و دابینكردنی ئاسایشی خۆراك، به‌رپرسان و پسپۆڕانی كشتوكاڵیش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بایه‌خی زیاتر به‌و سێكته‌ره بدات، له دوای دیداری سلێمانیش بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ئاو و خۆراك، بڕیاره ژماره‌یه‌ك راسپارده‌كان بدرێنه حكوومه‌ت.