په‌كه‌كه پێشمه‌رگه به "چه‌ته" ناوده‌بات
K24 - هه‌ولێر:
سۆزدار ئا‌ڤێستا، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به "چه‌ته" ناوده‌بات و له میانی قسه‌كردنی بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی "ستێرك" ی حزبه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی رووداوه‌كانی ناوچه‌ی سنونێ و خانه‌سۆر قسه‌یكردووه و ماڵپه‌ڕی رۆژنیوزی سه‌ر به په‌كه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، گوتوویه‌تی" پێویسته ئه‌و چه‌تانه له ناوچه‌كه پاشه‌كشه بكه‌ن".
قسه‌كانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كه‌جه‌كه، له كاتێكدایه، كه هێزه‌كانی په‌كه‌كه له مانگی ئابی ساڵی 2014 وه له ناوچه‌كانی شنگال چه‌ندین گرووپی چه‌كداریان به ناوی جیاجیاوه درووستكردووه و هه‌موویان له قه‌ندیله‌وه ئاراسته ده‌كرێن، دوای چه‌ندین جار داواكاری حكومه‌تی هه‌رێمی و ئیداره‌ی شاره‌كه و ته‌نانه‌ت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش، هێشتا ئه‌وان له‌و ناوچانه‌دا ماون و وه‌ك به‌رپرسانی پێشمه‌رگه ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه‌ی دوێنێ رایانگه‌یاند" ئه‌وان رێگرن له ئه‌ركه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كه‌دا".
جیا له‌وه‌ش ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی په‌كه‌كه كه حزبه‌كه‌ی رێگره له گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی "رۆژ" بۆ رۆژئاوای كوردستان و به‌رگریكردن له‌و به‌شه‌ی كوردستان،كه له كورده‌كانی رۆژئاوای كوردستان پێكهاتوون، كه‌چی ره‌وایه‌تی به بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له‌و ناوچانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و هێشتا ئه‌و ره‌خنه له جوڵه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌گرێت، له كاتێكدا وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتبوو" بۆ جوڵه‌كردن به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له خاكی هه‌رێمی كوردستاندا مۆڵه‌ت له كه‌س وه‌رناگرن".
به‌رپرسه‌كه‌ی په‌كه‌كه له قسه‌كانیدا هه‌وڵیداوه هه‌ست و سۆزی ئێزدییه‌كان بۆ لای خۆیان رابكێشێت و جوڵه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێزدییه‌كان ناوبردووه، له كاتێكدا وه‌ك به‌رپرسانی پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی ئیداری و ئێزدییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌ڵێن" ساڵانێكه په‌كه‌كه رێگره له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی شنگال و چه‌ندین جاریش پلانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی ئێستا رزگاركراون دواخست و هێشتاش له مپه‌ری به‌رده‌م ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی ناوچه ئێزدینشینه‌كانن كه تا ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا ماونه‌ته‌وه".
ناوهێنانی پێشمه‌رگه به "چه‌ته" له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه له كاتێكدایه، له ئاستی جیهانیدا، هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كرێت و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تان پێشمه‌رگه وه‌ك ئازا و قاره‌مان ناوده‌بن كه شه‌ڕی دڕه‌نده‌ترین گرووپی تیرۆریستی ده‌كه‌ن و له ماوه‌ی رابردوودا قوربانییه‌كی زۆریانداوه و نزیكه‌ی 2000 پێشمه‌رگه له شه‌ڕه‌كاندا شه‌هید بووه و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربوون.
له ئاستی ناوخۆیشدا خه‌ڵكی كوردستان پێشمه‌رگه وه‌ك ره‌مزی شكۆمه‌ندی پارێزه‌ری شه‌ره‌ف و سه‌ر و ماڵیان ده‌ناسن و له میانی شه‌ڕی داعشدا زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كه‌مپه‌ینی پاڵپشتی و هاوكاریان بۆ پێشمه‌رگه راگه‌یاندبوو، زۆرێك له هاووڵاتیانیش وه‌ك خۆبه‌خش ده‌چوونه ریزه‌كانی ئه‌و هێزه‌وه و ژماره‌یه‌كیشیان له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا شه‌هیدبوون.