مه‌سرور بارزانی: كێشه‌كانی مووسڵ دوای داعش جارێكی دیكه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی سیاسی بۆ مووسڵ دوای داعش نه‌كرێت، ئه‌وا جارێكی دیكه كێشه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه.
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 4ی ئادار/ مارسی 2017، له میانه‌ی پێشوازیكردنی له جیانی ڤێرناتی، سێناتۆری پێشوو و جێگری وه‌زیر بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی نوێی بۆ داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولیر و به‌غدا به مه‌به‌ستی به‌رقه‌رابوونی ئاشتی هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش به پێویست دانا.
له دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیا كرا و جه‌خت له فره‌وانتركردنی چالاكی سیاسی و ئابووری و به‌رده‌وامی یارمه‌تی و هاوكارییه‌كانی دژ به تیرۆریستانی داعش كرایه‌وه
ڤێرناتیة سێناتۆری پێشوو و جێگری وه‌زیر بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، رایگه‌یاند، ئیتاڵیا هه‌میشه یارمه‌تیده‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی گه‌لی كورد ده‌كات.
له‌لای خۆیه‌وه مه‌سرور بارزانی رۆڵی ڤێرناتی له یارمه‌تیدانی دۆزی كورد، هه‌روه‌ها هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی حكوومه‌تی ئیتاڵیای بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رزنرخاند، كه رۆڵیان هه‌بووه له تێكشكاندنی په‌لاماره‌كانی تیرۆریستان‌دا.
هه‌ر له دیداره‌كه ئاماژه به ته‌نگژه مرۆییه‌كانی ناوچه‌كه و ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌كان كرا، كه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه حه‌وێندراونه‌ته‌وه و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابینكراوه.
له‌م باره‌یه‌وه‌ش، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی كوردستان كرده‌وه و رایگه‌یاند، كوردستان په‌ناگه‌ی ئارامی هه‌موو ئه‌وانه‌یه، كه له ترسی توندوتیژییه‌كان و یه‌كتر قبوڵنه‌كردنه‌وه له ناوچه جیاجیاكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا رووی تێده‌كه‌ن.
مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به كێشه‌كانی مووسڵی دوای داعش كرد و رایگه‌یاند، كێشه‌كانی به‌ر له داگیركردنی مووسڵ له‌لایه‌ن داعش هه‌بوون، دوای رزگاركردنی شاره‌كه جارێكی دیكه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی سیاسی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه له‌نێوان پێكهاته‌كانیدا نه‌كرێت.
دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی نوێ بۆ داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به مه‌به‌ستی به‌رقه‌رابوونی ئاشتی هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش به پێویست دانرا.