ھاتووچۆ لە 31 گوندی باكووری كوردستان قەدەخە دەكرێت

ئۆپەراسیۆنی سوپا و ھێزە ئەمنییەكانی توركیا دژی پەكەكە بەڕێوەدەچێت

K24 - ھەولێر

پارێزگاری دێرسم لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكانی دژی پەكەكە، 31 گوندی ناوچەكانی ئۆڤاجیك، خۆزات، پولومور و نازمیە، وەك ناوچەی ئاسایشی تایبەت راگەیەندراون. ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە، قەدەخە لە 2 ئەم مانگە دەستیپێكردووە و تا 16 ی مانگ بەردەوام دەبێت.

لە لایەكی دیكەوە پارێزگاری دیاربەكر لە 18 گوندی ناوچەی لجێ لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكانی دژی پەكەكە ھاتووچۆی قەدەخە كرد.

ئەمە لە كاتێكدایە چالاكییە سەربارزییەكانی پەكەكە لە سنوورەكانی باكووری كوردستان بەردەوامە، لەبەرامبەریشدا سوپا و ھێزە ئەمنییەكانی توركیا ئۆپەراسیۆن دژی پەكەكە ئەنجامدەدەن.