توركمانەكانی باشووری كوردستان وەڵامی باخچەلی دەدەنەوە

"ئەم جۆرە لێدوانانە كاریگەری نەرێنیان لەسەر پەیوەندییەكانی ھەردوولا دەبێت"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

توركمانەكانی كوردستان لە لێدوانەكانی سەرۆكی پارتی بزووتنەوەی نەژادپەرستی توركیا (مەھەپە) و رۆژنامەڤانێكی توركیا نیگەرانن، بە توندیش رەخنە لە بێرێزیكردن بە ئاڵای كوردستان دەگرن، ئەوان رەتیدەكەنەوە مافیان پێشێلكرابێت، جەختیش دەكەنەوە لێدوانەكانی دەولەت باخچەلی كاریگەری نەرێنییان لەسەر پەیوەندییەكانی توركیا و ھەرێمی كوردستان دەبێت.