یەكگرتوو پڕۆژەكە دەخاتە بەردەم یەكێتی

شاندی یەكێتی و یەكگرتوو لە كۆبوونەوەدان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەكە
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

شاندێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆبوونەوەدان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەكەی یەكگرتووی ئیسلامی بۆ چارەسەری كێشە ناوخۆییەكانی باشووری كوردستان.

پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "شاندی یەكێتی پێكھاتوون لە ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، حاكم قادر حەمەجان، عومەر فەتاح، بڵێسە جەبار فەرمان، ھەروەھا شاندی یەكگرتووی ئیسلامی بریتین لە عومەر محەمەد، مستەفا عەبدوڵڵا، خەرامان محەمەد جاف، عوسمان كاروانی".

عوسمان كاروانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی بە كوردستان24 راگەیاند: "كۆبوونەوەكەیان بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژەی یەكگرتووە كە وەك نەخشە رێگا بۆ چارەسەری كێشە ناوخۆییەكان ئامادەیان كردووە".

یەكگرتوو پڕۆژەكە دەخاتە بەردەم یەكێتی
یەكگرتوو پڕۆژەكە دەخاتە بەردەم یەكێتی