وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: په‌كه‌كه منداڵانی ئێزدی ده‌ڕفێنێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا تایبه‌ت به مافی مرۆڤ بۆ ساڵی 2016، كه له‌م رۆژانه‌دا بڵاوكرایه‌وه، باس له‌وه ده‌كات، په‌كه‌كه منداڵانی كوردى ئێزدی ده‌ڕفێنێت و ده‌یانكاته چه‌كداری خۆیان.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ئه‌وانه‌ی كه هه‌وڵی راكردنیش ده‌ده‌ن، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه سووكایه‌تییان پێده‌كرێت و رێگرییان لێده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به پشتبه‌ستن به راپۆرتێكی رێكخراوی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی، ئاماژه به‌وه ده‌كات، نزیكه‌ی 25 كه‌یسی له‌به‌رده‌سته، له باره‌ی رفاندنی منداڵان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه و به‌كارهێنانی وه‌ك چه‌كدار.
راپۆرته‌كه ره‌خنه‌شی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تیش پارتی و یه‌كێتی گرتووه، به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و پێشێلكردنی ئازادی رۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی كوردستان.