له مه‌رگ هه‌ڵدێن
K24 - هه‌ولێر:
زیاتر له 40 هه‌زار كه‌س له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا مووسڵ‌یان جێهێشتووه، ئه‌و خه‌ڵكه له مردن راده‌كه‌ن، چونكه شه‌ڕێكی قورس گه‌یشتووه‌ته به‌رده‌رگای ماڵه‌كانیان، ئه‌وانه ساڵانێكه برسێتی و زوڵم و سته‌می داعش بڕستی لێبریوون، ده‌ترسن ئه‌م جه‌نگه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ش كه هێزه‌كانی عێراق به پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، كۆتایی به ژیانیان بهێنێت.
له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا هێزه‌كانی عێراق زۆرتر پێشڕه‌ویان كردووه، له دڵی داعش نزیكبوونه‌ته‌وه، رۆژانه ناوچه و گه‌ڕه‌ك و باڵه‌خانه‌ی نوێ كۆنترۆڵده‌كه‌ن، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی عێراق به میدیاكانی ده‌ده‌ن، داعش شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌كات، چونكه رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ی له ده‌ستدا و ئێستاش ئاو چووه‌ته كونه‌كه‌یان و له خنكان نزیكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڵام دامه‌زراوه فریاگوزارییه‌كان هاواریان لێهه‌ستاوه، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی رۆژئاوای شاره‌كه كه ئێستا شه‌ڕی تێدایه، ناوچه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغه و رێژه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی تێداده‌ژی، وابڕوات خێوه‌تگاكان به‌شی ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ڵاتووه ناكات و داوای هاوكاری زیاتر ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئاماژه‌كانی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، كه چاودێری ژماره‌ی هه‌ڵاتوانی جه‌نگه‌كه‌ش ده‌كات، ده‌ڵێت:" له‌وه‌ته‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له 17/10/2016 وه بۆ سه‌ر پارێزگاكه ده‌ستیپێكردووه، تا ئێستا 206 هه‌زار كه‌س ئاواره بوون، شه‌ڕی به‌شی رۆژئاوا ژماره‌كه‌ی زۆر زیادكردووه، تا 26/2/2017 ته‌نها 164 هه‌زار كه‌س ئاواره بوون، به‌ڵام ئێستا بۆ 206 هه‌زار كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه".
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مانگی رابردوو هۆشداریدا و رایگه‌یاند:" زیاتر له 400 هه‌زار كه‌س كه ده‌كاته نیوه‌ی ته‌وای دانیشتوانی رۆژئاوای شاره‌كه هێشتا له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌ژین و ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره زۆرینه‌یان ئاواره‌ببن".