یەكگرتوو پڕۆژەكەی بۆ پارتی شیدەكاتەوە

شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی لە كۆبوونەوەدان
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

شاندێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد، بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژەیەی بۆ چارەسەری كێشەكان ئامادەییان كردووە لەگەڵ پارتی گفتوگۆی لەسەربكەن.

ھۆشمەند سادق پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "یەكگرتووی ئیسلامی دەیەوێت ناوەرۆكی پڕۆژەكەی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان شی بكاتەوە، كە پڕۆژەكەی یەكگرتوو باس لە چارەسەری قەیرانی دارایی و گۆڕانكارییەكانی ھەرێمی كوردستان دەكات".

پێشتر یەكگرتووی ئیسلامی پڕۆژەكەی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی تاوتوێكردووە.