گوتەبێژی پارتی: پێویستە پەكەكە لە شنگال بكشێتەوە

پەکەکە رێز لە تایبەتمەندییەکانی باشووری کوردستان بگرێت و شنگال و ناوچەکانی دەوروبەری بەگوێرەی رێسا و یاساکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەببرێن
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24، لەبارەی رووداوەکانی چەند رۆژی رابردووی خانەسۆر رایگەیاند، پێویستە پەکەکە رێز لە تایبەتمەندییەکانی باشووری کوردستان بگرێت و شنگال و ناوچەکانی دەوروبەری بەگوێرەی رێسا و یاساکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەببرێن و پەکەکە ئەو ناوچانە چۆڵ بکات.