بە ڤیدیۆ... گەورەترین نەخۆشخانەی مووسڵ وێرانكراوە

داعش نەخۆشخانەكەی بۆ نەخۆش و بریندارەكانی خۆیی تەرخان كردبوو
kurdistan24.net

K24 - مووسڵ

نەخۆشخانەی فێرکاری سەلام لە مووسڵ کە گەورەترین نەخۆشخانەی ئەو شارەیه‌، بەھۆی شەڕی نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی داعشەوە 90% وێرانبووە، کارمەندێکی نەخۆشخانەکە دەڵێت: "لەسەردەمی داعشدا بەھۆی ئەوەی خزمەتگوزارییەکان بە پارە بوون بەوھۆیەوە ھیچ ھاووڵاتییەک سەردانی نەخۆشخانەکەی نەدەکرد، لەبەرامبەریشدا خزمەتگووزارییەکان بۆ خۆیان و خانەوادەکانیان بەخۆڕایی بووە، زۆربەی خزمەتگوزارییەکانیش بۆ ئەو چەکدارانەیان تەرخانکرابوو کە لەشەڕەکاندا برینداردەبوون.