په‌یوه‌ندیی له نێوان سه‌رمایه‌داران و له‌شفرۆشه‌كان دروستكردووه

K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به كوشتنی (ئه‌ندرێ كارلۆڤ) باڵیۆزی رووسیا له ئه‌نقه‌ره، هاووڵاتییه‌كی رووسیان ده‌ستگیركرد.
كه‌ناڵی "خه‌به‌ر تورك" رۆژی دوو شه‌ممه 6/3/2017 بڵاویكرده‌وه" ئه‌و هاووڵاتییه رووسییه كچێكه به ناوی " یكاترینا ب." و له مانگی 11 ی ساڵی رابردوو په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به مه‌رد ئه‌ڵتنتاش بكوژی باڵیۆزه رووسییه‌كه‌وه كردووه.
ئه‌و كچه ته‌مه‌نی 33 ساڵانه و له هه‌مان ماوه‌دا په‌یوه‌ندی به ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كه‌ی رووسیا له ئه‌نقه‌ره كردووه، ئه‌و شوێنه‌ی بالیۆزه‌كه‌ی تێدا كوژرابوو. دوای ده‌ستگیركردنی "یكاترینا" گوتوویه‌تی" له ریگه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنی مه‌سنجه‌ر په‌یوه‌ندی به ئه‌ڵتنتاشی بكوژی باڵیۆزه‌كه‌وه كردووه".
به‌گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، ئه‌و كچه رووسییه له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا ده‌ژی، له هوتێله گه‌وره و گرانه‌كان، كاری رێكخستنی دیداره له نێوان سه‌رمایه‌داره‌كانی توركیا و "له‌شفرۆشه‌كاندا".
تا ئێستا ئه‌و كچه رووسیه ده‌ستگیركراوه و ئازادنه‌كراوه.
پێشتریش میدیاكانی رووسیا رایانگه‌یاندبوو، هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی رووسی كه له رووسیا ده‌ژی بۆ پرسیارلێكردن بانگهێشتكراوه، هۆكاری بانگهێشتكردنه‌كه‌شی ئه‌وه‌بووه، گوتراوه په‌یوه‌ندی سۆزداریی له‌گه‌ڵ بكوژه توركه‌كه هه‌بووه.
رۆژی 19/12/2016 مه‌رد ئه‌ڵتنتاش ته‌قه‌ی له باڵیۆزی رووسیا له ئه‌نقه‌ره كرد و كووشتی.