بێژەرێكی كوردستان 24 كتێبی شیعرەكانی چاپ و بڵاودەكاتەوە

كۆی گشتی ھۆنراوەكان 48 ناونیشانە كە باس لە مرۆڤدۆستی و خۆشەویستی و ئاشتی و ژیان و مەرگ دەكەن.

K24 – هه‌ولێر:

كتێبی )سەرزەمینی خوداكان، بژاردەیەك لە ھۆنراوەكانی ئومێد عەلی) لە رێگەی ماڵی وەفاییەوە لە دووتوێی 120 لاپەڕەدا چاپ و بڵاو كرایەوە.

ئەو كتێبە بەشێك لە ئەزموونی شيعرنووسینی ئومێد عەلییە كە لە نێوان ساڵانی 2005 تا 2016 لە كوردستان و لە ھیندستان نوسراون، كتێبه‌كه‌ لە تاران لە رێگەی ماڵی وەفاییەوە چاپ و بڵاوكراوەتەوە و كۆی گشتی ھۆنراوەكان 48 ناونیشانە كە باس لە مرۆڤدۆستی و خۆشەویستی و ئاشتی و  ژیان و مەرگ دەكەن.

ئومێد عەلی بێژەر و پێشكەشكار لە كوردستان 24، ھاوكات مامۆستای زانكۆیە لە زانكۆی سەلاحەدین و خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بواری ئەدەبیاتی ئینگلیزی لە زانكۆی بانگەلۆر لە ھیندستان.