نزیكترین یاریزان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پێڵاوین زێرین بناسه
به گوێره‌ی هه‌واڵی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، لیۆنێل مێسی نزیكترین هێرشبه‌ره بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرینی 2017.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 6 ئاداری 2017، پێگه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ریزبه‌ندی ئه‌و یاریزانانه‌ی بڵاو كرده‌وه كه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرین به‌ربژێرین.
خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرین له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ورووپا به باشترین گۆڵكار ده‌درێت و به‌پێی خاڵ ژماره‌ی گۆڵ و ناوبانگ و گه‌وره‌یی خوله‌كه خه‌ڵاته‌كه ده‌به‌خشرێت، تا ئێستا
لیۆتێل مێسی به 46 خاڵ سه‌رلیستی به‌ربژێره‌كانی گرتووه، له پله‌ی دووه‌میش ئۆبامیانگی هێرشبه‌ری گابۆنی یانه‌ی دۆرتمۆند به 42 خاڵ دێت، لویس سوارێز و ئیدینسۆن كاڤانی ئۆروگوایی له پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌م دێن.
وه‌رزی رابردوو لویس سوارێزكه 40 گۆڵی له لالیگا تۆمار كرد خه‌ڵاته‌كه‌ی پێبه‌خشرا، پێشبینی ده‌كرێت بۆ ئه‌مساڵیش دیسان خه‌ڵاته‌كه بۆ یاریزانێكی بارسێلۆنا بێت.
له كاتی ده‌ستنیشانكردنی یاریزانه به‌ربژێره‌كان، دوو خاڵ بۆ هەر گۆڵێكی خوله‌كانی (لالیگا، بۆندزلیگا، پرێمه‌رلیگ و سێریا ئه‌ی) ده‌درێت، به‌ڵام بۆ خولی لیگ وه‌نی فره‌نسا و خوله‌كانی دیكه‌ی ئه‌ورووپا خاڵی كه‌متر ده‌درێت.