بە نابینایی و برینداری خۆی گەیاندە كوردستان
K24 - سێودینان
مەسیحییەكان و داعش دوو ھێڵن كە ھەرگیز ناتوانن بە یەكتر بگەن، داعش دوای ھاتنی بۆ مووسڵ دوو بڕیاری خستە بەردەمیان، یان ببن بە موسوڵمان یان مووسڵ جێبھیڵن و ھەموو موڵك و ماڵەكانیان دەستی بەسەردا بگیرێت، ئەمەش وایكردن مەسیحییەكان تووشی ئاوارەیی و دەردەسەری ببنەوە، یەكێك لە چیرۆكەكانی مەسیحییەكان چیرۆكی ئەو ژنەیە كە بە نابینایی و برینداری توانیویەتی خۆی بگەیەنێتە ھەرێمی كوردستان.