به فه‌رمی سوڵتان ئیبراهیمۆڤیچ سزایه‌كی قورسی به‌سه‌ردا سه‌پا
به فه‌رمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند سزایه‌كی قورسی به‌سه‌ر ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد و تایرۆن مینگسی به‌رگریكاری بۆرنموس سه‌پاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 7 ئاداری 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند سزای سڕكردنی بۆ 3 یاری بۆ هه‌ریه‌ك له (ئیبراهیمۆڤیچ و تایرۆن مینگس)ـی راگه‌یاند.
ئه‌م دوو یاریزانه له لایه‌ن لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی خولی نایابی ئینگلیزی به به‌كارهێنانی توندوتیژی تاوانبار كران.
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ و تایرۆن مینگس له دوایین یاری خۆیان كه له نێوان مانچێسته‌ر یونایتد و بۆرنموس به‌ڕێوه چوو، زۆر به توندی به‌ره‌نگاری یه‌كتر بوونه‌وه، دیمه‌نه‌كانی به‌ریه‌ككه‌وتنی نێوان ئه‌م دوو یاریزانه بووه بابه‌تی سه‌ره‌كی زۆربه‌ی میدیاكانی جیهان.
ئیبراهیمۆڤیچ به‌هۆی سزادانه‌كه‌ی به‌شداری یاریی داهاتووی یانه‌كه‌ی له جامی ئینگلاندا به‌رامبه‌ر چێڵسی ناكات، هه‌روه‌ها له دوو یاری پرێمه‌رلیگیش به‌رامبه‌ر یانه‌كانی میدلزبرۆ و وێست برۆمیچ دوور ده‌كه‌وێته‌وه.