باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا: به‌رده‌وام ده‌بین له‌‌ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان

هەرێمی کوردستان بۆ یەكێتی ئەوروپا گرنگە
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

پاتریک سامیۆنت باڵیۆزی یەکێتی ئەرورپا لە عێراق لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند, یەکێتی ئەوروپا پەبەندە بە هاوکارییکردن و پشتگیرییکردنی هەرێمی کوردستان و ئاشکراشی کرد کە سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ یەكێتی ئەوروپا گرنگە، چونکە ئەمنییەتی عێراق و ئەوروپا پێکەوە بەستراوەتەوە.

باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا له‌ عێراق گوتی: "یه‌كێتی ئه‌وروپا پابەندە بە هاوکارییکردن و پشتگیرییکردنی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لەشەڕی دژ بە داعش، لەبەرئەوەی سەقامگیریی عێراق و یەکێتی ئەوروپا بەندە پێکەوە و ئەگەر هەڕەشە لەسەر عێراق هەبێت، ‌هەڕەشە لەسەر ئەوروپاش دەبێت".

هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمە وەکو نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا لەداهاتوودا هەوڵدەدەین هەماهەنگی سەربازیی، ئەمنی و ئابووریمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا هەبێت".