ئیسلامییەكان بە یەك تیم لە دەرگای لایەنەكانی دیكە دەدەن
K24 - ھەولێر
ئەو پرۆژەیەی یەکگرتوو لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان گفتوگۆی لەسەر کردووە تەنها پڕۆژەی خۆیەتی و کۆمەڵ و بزووتنەوەی ئیسلامیش وەک لایەنەکانی دیکە ئاگاداری بوونە، بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، بڕیارە هەر سێ لایەنە ئیسلامییەکە پێکەوە سەردانی لایەنەکان بکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکان.