لە 8 مارس داوا دەكرێت ژنان جیدیتر كار بۆ بە دەستھێنانی مافەكانیان بكەن

"پێویستە ھەماھەنگی لە نێوان رێكخراوەكانی ژنان و زانكۆكان ھەبێت"
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

ساڵانە لە ھەرێمی كوردستان لە رۆژی 8 مارس، ئافرەتان چەندین چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن، بەشێك لە رێكخراوەكانی ئافرەتان و شارەزایانی بواری كۆمەڵایەتی پێیان وایە بڵاوكردنەوەی ھۆشیاری لە رێگەی ئەنجامدانی كۆڕ و سیمینار بۆ كۆمەڵگەی كوردی پێویستە بۆ ئەوەی تێگەیشتنێكی باش بۆ كێشە و پرسی ژنان ھەبێت.