داعش هه‌زاره‌مین رۆژی خۆی له مووسڵ به "تێك‌شكان" ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی داعش، هه‌زاره‌هه‌مین رۆژی خۆی له مووسڵ به تێك‌شكان ده‌كاته‌وه و به گوێره‌ی شاره‌زایانی سه‌ربازییش، ئه‌و رێكخراوه له رووی سه‌ربازییه‌وه لاواز بووه و هێزێكی ئه‌وتۆی نه‌ماوه.
هێزه عێراقییه‌كان، به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هێزی ئاسمانی عێراق، له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی رۆژئاوای مووسڵ به‌رده‌وامه، پێشتریش رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه له داعش پاككراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیش، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، به‌هۆی شه‌ڕه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی مووسڵ، شاره‌كه‌ی جێهێشتووه و به‌ره‌و بیابانه‌كانی سه‌رسنووری نێوان عێراق و سووریا رۆیشتووه و له‌وێ دیارنه‌ماوه.
ئه‌مڕۆ هێزه عێراقییه‌كان، چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ی رۆژئاوای مووسڵییان كۆنتڕۆڵكرده‌وه و ئێستا ئاڵای عێراق له‌سه‌ر باڵه‌خانه حكوومییه‌كان گه‌ڕه‌كه‌ی "شهداء 1" به‌رزكراوه‌ته‌وه و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌ندیخانه‌ی "بادۆش" له‌لایه‌ن فه‌ریق روكن، عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵڵا، گوته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، راگه‌یه‌ندرا.
به گوێره‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگیش، له ئێستادا، یه‌كه‌كانی تانك و زریپۆش، رووه و شووقه‌كانی سه‌ر به به‌ندیخانه‌ی بادۆش له پێشڕه‌ویدان.
داعش ئه‌مڕۆ 999ه‌مین رۆژی خۆی له مووسڵ به‌ڕێكرد و پێشبینی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵاتنی خۆره‌تاوی هه‌زاره‌مین رۆژی له‌و شاره، چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ش له‌ده‌ست بدات.
داعش له 10 حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2014، شاری مووسڵی له‌ده‌ست سوپای عێراق ده‌رهێنا و كۆنتڕۆڵی كرد و ته‌واوی چه‌ك چۆڵی سه‌ربازی سوپاكه‌شی وه‌ك "غه‌نیمه"ی شه‌ڕ كه‌وته ده‌ست و بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، به‌كاریهێنان، كه ئه‌و كات نووری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوو.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، له 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016، به یه‌كه‌م هێرشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستیپێكرد و تێیدا به ماوه‌یه‌ك كه‌م، پێشمه‌رگه یه‌كه‌م هێلی به‌رگری داعشی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا تێك‌شكاند و توانی رێگه‌ی پێشڕه‌ویكردنی بۆ سوپای عێراق به‌ره‌و ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ بكاته‌وه.