عه‌بادى: مه‌ترسى گه‌نده‌ڵى هيچى كه‌متر نييه له تيرۆر
K24 – هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له پانێلێكی دیداری سلێمانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد مه‌ترسی گه‌نده‌ڵی كه رووبه‌ڕووی عێراق بووه‌ته‌وه هیچی كه‌متر نیه له مه‌ترسی تیرۆر، به‌ڵام ئێمه به هاوكاری چه‌ند رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵده‌ده‌ین شه‌فافیه‌ت له‌كاره‌كانی حكومه‌تی زیاتر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ماكانی حكومڕانی له عێراق پته‌وتر بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ كه‌س ده‌یانه‌وێت له‌خودی ده‌وڵه‌ت به‌هێزتربن.