به‌ ڤيديۆ.. سوپا گه‌يشته‌ مزگه‌وته‌كه‌ى به‌غدادى

يه‌كه‌م وتارى خيلافه‌ته‌كه‌ى تێدا خوێنده‌وه‌.

K24 – هه‌ولێر:

هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق گه‌يشتنه‌ ئه‌و مزگه‌وته‌ى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى تێيدا ده‌ركه‌وت و يه‌كه‌م وتارى خيلافه‌ته‌كه‌ى تێدا خوێنده‌وه‌.

فه‌رمانده‌ى پرۆسه‌كانى رزگاركردنى مووسڵ رايگه‌ياند، هێزه‌كانيان توانيويانه‌ گه‌ڕه‌كى مامۆستايان و سايلۆ له‌ خۆرئاواى شاره‌كه‌ رزگار بكه‌ن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدايه‌ رۆژى 8ى ئه‌م مانگه‌ هێزه‌ ئه‌منييه‌كان توانيان زيندانى بادووش له‌ خۆرئاواى شاره‌كه‌ رزگار بكه‌ن.

رۆژى 17ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى رابردوو، هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى شارى مووسڵيان ده‌ستپێكرد.

مووسڵ له‌ 10ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2014 له‌ لايه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌ستى به‌سه‌ردا گيرا.

له‌ مانگى كانوونى يه‌كه‌م/ يه‌نايرى ئه‌مساڵ هێزه‌ ئه‌منييه‌كان توانيان رۆژهه‌ڵاتى مووسڵ كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه‌.

سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى رۆژى 19ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2017 قۆناغى دووه‌مى رزگاركردنى مووسڵى راگه‌ياند.

سه‌رچاوه‌: فرانس24.

ئ.ه