ئيسرائيل داواى ده‌سته‌به‌رى له رووسيا ده‌كات بۆ ده‌ركردنى ئێران له سووريا
K24 – هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ريه‌ك له ڤلاديمێر پۆتين، سه‌رۆكى رووسيا و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل بنيامين ناتانياهۆ له مۆسكۆ تايبه‌ت بوو به ره‌وشى سووريا. له ميانه‌يدا، ناتانياهۆ داواى ده‌سته‌به‌رى ئه‌منى له مۆسكۆ كرد سه‌باره‌ت به ئێران.
له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، ناتانياهۆ به سه‌رۆكى رووسياى گوت: ئه‌وه ئێرانى ئه‌مڕۆ و ميراتگرى فارسه ده‌يه‌وێت ده‌وڵه‌تى جووله‌كه له‌ناو به‌رێت، ئه‌وان به روونى ئه‌وه ده‌ڵێن و له‌سه‌ر مووشه‌كه باليستييه‌كانيان ئه‌وه ده‌نووسن. له به‌رامبه‌ريشدا پۆتين رايگه‌ياند، پێويسته لاپه‌ڕه‌كه هه‌ڵده‌نه‌وه و راسته ئه‌وه له سه‌ده‌ى پێنجه‌مى پێش زاين بووه و جيهانى ئێستا جياوازتره له رابردوو، تا قسه‌ى لێ بكه‌ين.
چواره‌م سه‌ردانى ناتانياهۆ بۆ مۆسكۆ له ماوه‌ى 18 مانگى رابردوودا زۆرتر له جاران له لايه‌ن رووسه‌كانه‌وه بايه‌خى پێدراوه.
هه‌ردوولا ئه‌وه‌يان ئاشكرا كردووه، كه پرسى ئاسايشى سنووره‌كان و مانه‌وه‌ى ئێران له سووريا له سه‌رووى ئه‌و باسوخواسانه‌وه بوون كه ئه‌نجاميان داوون.
ئه‌مه له كاتێكدايه، هه‌ردوولا ره‌تيانكردووه‌ته‌وه كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجام بده‌ن و جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه زۆربه‌ى ئه‌و باسانه‌ى تاوتوێيان كردوون به نهێنى بمێننه‌وه.
ناتانياهۆ جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ئيسرائيل نايه‌وێت تيرۆرى ئێران جگه‌ى تيرۆرى داعش و به‌ره‌ى نووسره بگرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه هات پۆتين پيرۆزبايى جه‌ژنى فۆرومى له ناتانياهۆ كرد، كه جه‌ژنێكى جووله‌كه‌يه و ئه‌فسانه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رزگاربوونى جووله‌كه‌كان له سه‌رده‌مى هامانى وه‌زيرى ئيمپراتۆرى فارسى و ئه‌ستيرى هاوسه‌رى پادشا توانيويه‌تى پيلانێك بگێڕێت و وه‌زير له ده‌سه‌ڵات دوور بخاته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان، له‌و سه‌ردانه‌يدا ناتانياهۆ داواى له پۆتين كردووه، زه‌مانه‌تى بداتێت كه رێگه نه‌دات ئێران و ميليشياكانى بگه‌نه سنووره‌كانى ئيسرائيل له خاكى سوورياوه.
هه‌روه‌ها داوايكردووه، هه‌ردوولا ئاليه‌تى گونجاو بۆ چاودێريكردنى سنووره‌كانى نێوان سووريا و ئيسرائيل دابنێن.
ناتانياهۆ داواى ئه‌وه‌شى له پۆتين كردووه، دواى چاره‌سه‌رى قه‌يرانى سووريا زه‌مانه‌تى ئه‌وه هه‌بێت ئێران پێگه‌ى سه‌ربازى خۆى له سووريا به‌هێزتر نه‌كات و بكشێته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ش پێويسته به‌ندێك له رێككه‌وتننامه‌كان جێ‌گير بكرێت بۆ كشانه‌وه‌ى ئێران.
سه‌رچاوه: الحياة
ئ.ه