هاووڵاتيانى مووسڵ نيگه‌رانى وێرانبوونى شاره‌كه‌يانن
K24 – مووسڵ:
پێشڕه‌ویی هێزه عێراقییه‌كان بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌ك به گه‌ڕه‌كی شاری مووسڵ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وامه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێكی زۆر له خانووی هاووڵاتیان به‌هۆی شه‌ڕو پێكدادان و بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وێران بووە.
هاووڵاتیان ده‌ڵێن: چه‌كدارانی داعش له‌گه‌ڵ هه‌ڵاتن و كشانه‌وه‌یان خانوو و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان ده‌سوتێنن و له‌وناویان ده‌به‌ن.