موزه‌فه‌ر جه‌بار له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی خولی نایابی عێراق ده‌ستبه‌كار ده‌بێت
یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ی عێراقی به فه‌رمی موزه‌فه‌ر جه‌باری راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی هه‌ولێری به راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی ناساند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، یانه‌ی ته‌ڵه‌به به فه‌رمی له پێگه‌ی خۆی گرێبه‌ستی موزه‌فه‌ر جه‌باری بۆ راهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌كه‌ی تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه راگه‌یاند.
یانه‌ی ته‌ڵه‌به به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له بردنه‌وه‌ی ناسناوی ئه‌م وه‌رزه، ئه‌یوب ئۆدیشۆی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه دوورخسته‌وه.
موزه‌فه‌ر جه‌بار ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق ئاستێكی ناجێگیری پێشكه‌ش كرد، دواتر یانه‌ی هه‌ولێر بڕیاری كشانه‌وه‌ی له خوله‌كه‌دا، پێشتر موزه‌فه‌ر جه‌بار له خولی نایابی كوردستان راهێنه‌ری یانه‌ی ئارارات بووه و له‌گه‌ڵ یانه‌ی زه‌ورای عێراقیش كاری راهێنه‌رایه‌تی كردووه.