كاكا داوایه‌كی زۆر سه‌یر له نێیمار ده‌كات

دوای ئاسته‌به‌رزه‌كه‌ی نێیمار به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان، ریكاردۆ كاكای هاونیشتیمانی به داواكارییه‌ك هاته ده‌نگ و پێشنیارێكی سه‌یر بۆ نیمۆی ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 11 ئاداری 2017، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا لێدوانێكی ریكاردۆ كاكای بەرازیلی و ئەستێرەی پێشووی یانه‌كانی ریال مەدرید و میلانی بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا ئامۆژگارییەكی نێیمار ده‌كات كه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته باشترین یاریزانی جیهان پێویسته ناوه‌كه‌ی بگۆڕێت.
كاكای ته‌مه‌ن 34 ساڵ كه ئێستا یاری بۆ یانه‌ی ئۆرلاند سیتی ئه‌مریكا ده‌كات، له لێدوانێكدا داوا له نێیمار ده‌كات كه ناوه‌كه‌ی له (نێیمار)ـه‌وه بۆ (ریمار) بگۆڕێت.
مه‌به‌ستی كاكا له پێشنیاری ناو گۆڕینه‌كه‌ی نێیمار ئه‌وه‌یه كه پێشتر هه‌موو ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی به‌رازیل كه ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌یان بردۆته‌وه پیتی یه‌كه‌می ناوه‌كه‌یان به (R) ده‌ستپێكردووه له‌وانه (رۆماریۆ، رۆناڵدۆ، ریڤاڵدۆ و رۆناڵدینهۆ).
كاكا له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر نێیمار بیه‌وێت ناسناوی گه‌وره‌ی هاوشێوه‌ی باڵۆن دۆر بباته‌وه، پێویسته ناوه‌كه‌ی بگۆڕێت.
نێیمار له دوایین یاری خۆی سه‌ركردایه‌تی یانه‌ی بارسێلۆنای كرد بۆ په‌ڕینه‌وه بۆ قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ، به‌مه‌ش جیهانی شۆك كرد و مێژوویه‌كی گه‌وره‌ی نووسییه‌وه.