به‌فه‌رمی بارسێلۆنا ئه‌ستێره‌یه‌كی له‌ده‌ستدا

یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی دووركه‌وتنه‌وه‌ی نێیمار دا سیلڤای بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ له‌ده‌ستدا و بارودۆخی مێسی و پێكی ـش له مه‌ترسیدایه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 11 ئاداری 2017، یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه نێیمار به‌هۆی ئازاری رانه‌كانی به‌شداریی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ناكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه مێسی و پیكێ ئه‌گه‌ر له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی كارتی زه‌رد وه‌ربگرن، به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانیان به‌شداریی یاریی یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا له هه‌فته‌ی داهاتوو ناكه‌ن.
یانه‌ی بارسێلۆنا سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 06:15 خوله‌ك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته میوانی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ.