ئه‌سه‌د: هيچ شتێكمان له ترامپ نه‌بينيوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى سووريا، به‌شار ئه‌سه‌د رايگه‌ياند، له باره‌ى به‌ڵێنه‌كانى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مريكا بۆ له‌ناوبردنى داعش تا ئێستا شتێكى ئه‌وتۆمان نه‌بينيوه.
به‌شار ئه‌سه‌د، چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكى ته‌له‌ڤزيۆنى چيندا ئه‌نجامدا و رايگه‌ياند، له رووى تيۆرييه‌وه تا ئێستا بوار بۆ هاوكاريكردن له‌گه‌ڵ ئيداره‌ى نوێى ئه‌مريكا له ئارادايه، به‌ڵام به كرده‌وه هيچ له‌و باره‌يه‌وه رووى نه‌داوه.
گوتيشى: ترامپ له سه‌روبه‌ندى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنيدا ده‌يوت داعش ريشه كێش ده‌كه‌ين، به‌ڵام له واقيعدا تا ئێستا هيچ شتێكى ئه‌وتۆمان لێ نه‌بينيوه.
گوتيشى: ئه‌وه‌ى تا ئێستا ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانێتييه‌كه‌ى ده‌يكه‌ن، بريتييه له بۆردومانكردنى چه‌ند ناوچه‌يه‌كى بچووك و به هيواين ئه‌وه‌ى بيستوومانه جێبه‌جێى بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به چوونى سه‌ربازانى سوپاى ئه‌مريكا بۆ سنوورى منبج، به‌شار ئه‌سه‌د گوتى: هه‌ر هێزێك ئه‌گه‌ر به بێ پرسى ئێمه هاتبێت و راوێژى پێمان نه‌كردبێت و ئێمه بانگمان نه‌كردبێت، به داگيركار و ده‌ستدرێژيكارى ده‌بينين.
ئه‌سه‌د ئه‌وه‌شى گوت: سوپاى سووريا به هاوكارى رووسيا زۆر له ره‌ققه نزيك بووه‌ته‌وه.