پارتی پێشنیازێك بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان پێشكه‌ش ده‌كات

یه‌كێتی و یه‌كگرتوو به‌ "گونجاو"ی نازانن
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان، پارتی دیموکراتی کوردستان پێی باشە یا یەکێتی نیشتمانی کوردستان یا خود یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان وەربگرێت ، بەڵام هەریەك لە یەکێتی ویەکگرتوو پێشنیازەکەی پارتی بەچارەسەر نازانن.

بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان، پارتی دیموکراتی کوردستان پێی باشە یا یەکێتی نیشتمانی کوردستان یا خود یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان وەربگرێت ، بەڵام هەریەك لە یەکێتی ویەکگرتوو پێشنیارەکەی پارتی بەچارەسەر نازانن.

ئەم لێدوانەی هێمن هەورامی راوێژكاری بارزانی، دوا تێڕوانینی پارتی یە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و سەرەتا بێت بۆ چارەسەری پرسی ئاڵوگۆڕکردن لە پۆستی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم، یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر زاری جێگری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستن پێی وایە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەڕلەمان لە لایەن حزبەکەیەوە ڕەنگە چارەسەری کێشەی نێوان یەکێتی وپارتی بێت، بەڵام نابێتە چارەسەر بۆکۆی گشتی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم.