ھێزەكەی یەكێتی لە نێو كۆمپانیای نەوتی باكوور ماوەتەوە

مۆڵه‌ته‌ ده‌ رۆژییه‌كه‌ ته‌واو بووه‌.. به‌ مه‌رج هێزه‌كه‌ ده‌كشێننه‌وه‌
kurdistan24.net

K24 - كه‌ركووك:

تا ئێستا ھێزەكەی یەكێتی لە كۆمپانیای نەوتی باكوور لە كەركووك نەكشاوەتەوە و  بەرپرسێکی یەکێتی لە کەرکووك دەڵێت: "تا ئەو کاتەی حکوومەتی عێراق ھەنگاوی کرداری دەنێت بۆ دروستکردنی پاڵاوگەیەك لە کەرکووك نەنێت، یان بەرھەمی پاڵاوگەی کۆمپانیای نەوتی باکوور زیاد دەکات، ھێزە رەشەکەی یەکێتی لەنێو کۆمپانیاکە دەمێنێتەوە.

ئەنجومەنی عەرەبی سیاسیش لە کەرکووك، لەیاداشتێکدا داوا لەنوێنەری عەرەبەکان دەکەن کە لە بەغداوە ئەو پرسە چارەسەر بکەن لەگەڵ وەزارەتی نەوتدا.