وه‌زيرێكى توركيا له هۆڵه‌ندا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى توركيا له هۆڵه‌ندا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
فاتمه به‌توڵ، وه‌زيرى كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى و خێزانى توركيا له رۆتردام له لايه‌ن پۆليسى هۆڵه‌نداوه قۆڵبه‌ستكرا.
ئه‌و بڕياره‌ى هۆڵه‌ندا دواى ئه‌وه دێت ئه‌مڕۆ حكومه‌تى ئه‌مستردام رێگه‌ى نه‌دا مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا سه‌ردانى هۆڵه‌ندا بكات و رێگه‌ى به نيشتنه‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى نه‌دا.
هاوكات سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان هۆڵه‌نداى به پاشماوه‌ى نازى و فاشييه‌كان وه‌سفكرد.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك وه‌زيرانى هۆڵه‌ندا مارك روته رايگه‌ياند، لێدوانى سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له باره‌ى هۆڵه‌نداوه په‌سند كرا‌و نييه.