بارودۆخی دوو ئه‌ستێره‌ی كاریگه‌ری ریال مه‌درید له مه‌ترسیدایه
یانه‌ی ریال مه‌درید به مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ریال بێتس، دواین مه‌شقه‌كه‌كانی ئه‌نجامدا كه بڕیاره ئه‌مشه‌و به‌یه‌ك بگه‌ن، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه بارودۆخی دوو ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید له مه‌ترسیدایه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 12 ئاداری 2017، له راپۆرته هه‌واڵێكی پێگه‌ی ماركادا هاتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و (كریستیانۆ و كاسێمیرۆ) كارت وه‌ربگرن، به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانیان به‌شداریی یاریی داهاتوویان به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیك بلباو ناكه‌ن.
ماركا پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه زێدان بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌شداریی به كاسێمیرۆ نه‌كات، له لایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی پشوو وه‌ربگرێت، له لایه‌كی دیكه‌یش بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری لێبكات بۆ یارییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوویان به‌رامبه‌ر بلباو.
بڕیاره ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، ریال مه‌درید له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی ریال بێتیس بكات، كه ئه‌م یارییه له میانی یارییه‌كانی گه‌ڕی 27ـه‌مینی لالیگایه،
پێكهاته‌كه‌ی زیزۆی راهێنه‌ر پێپێ و ڤارانی به‌رگریكاری تێدا نییه.