ئه‌سه‌د پيرۆزبايى وه‌رگرتنى ئۆسكار له نووسره ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا به ته‌نزه‌وه پيرۆزبايى وه‌رگرتنى ئۆسكارى له به‌ره‌ى نووسره كرد.
ئه‌و ته‌نزه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د دواى ئه‌وه هات، كه فيلمى خوده‌ى سپى، وه‌ك يه‌كێك له باش‌ترين فيلمه به‌ڵگه‌نامه‌ييه‌كان خه‌ڵاتێكى ئۆسكارى به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌و فيلمه له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌ره‌ى نووسره‌ى جاران و فه‌تحى شامى ئێستادا به‌رهه‌مهاتووه.
به‌شار ئه‌سه‌د قسه‌ى بۆ كه‌ناڵى ڤينيكسى چينى قسه‌يكرد و ئه‌و رووداوه‌ى به بێ پێشينه له‌قه‌ڵه‌مدا.
ئه‌سه‌د گوتيشى: يه‌كه‌مجاره قاعيده ئۆسكار به‌ده‌ستده‌هێنێت، كارێكه بڕواپێكراو نييه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌وه روونيده‌كاته‌وه كه خه‌ڵاته‌كانى ئۆسكار و نۆبڵ و هه‌موو ئه‌و جۆره خه‌ڵاتانه ئاماژه‌ن بۆ بڕوانامه‌ى به سياسيكراو.
سه‌رۆكى سووريا له باره‌ى خوده‌ى سپييه‌وه ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌و فيلمه هيچ نييه جگه له‌وه‌ى هه‌وڵێكه بۆ جوانكارى رووى بێزراوى به‌ره‌ى نووسره.
فيلمه‌كه به‌ڵگه‌نامه‌ييه و ماوه‌ى 40 خوله‌كه و باس له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌ره‌ى نووسره ده‌كات.