رێكخراوى مافى مرۆڤى نێوده‌وڵه‌تى: داعش كۆمه‌ڵكوژى له بادوش ئه‌نجامداوه
K24 – هه‌ولێر:
كاتێك له حوزه‌یرانی 2014دا داعش هێرشیكرده سه‌ر موسڵ، یه‌كه‌مین شوێن كە كۆنتڕۆڵیكرد، زيندانى بادوش بوو، دوای كۆنتڕۆڵكردنیشی چه‌كدارانی داعش ده‌ستبه‌جێ زیندانییه‌كانیان له یه‌كتری جیاكردەوە و دابه‌شیان كردن به‌سه‌ر سووننه و شیعه‌دا، شیعه‌كان گوله‌باران كران.
هاوكات بەگوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لەگەڵ دەستبەسەردا گرتنی زيندانه‌كه، زیاتر لە ٦٠٠ زيندانى لە زيندانه‌كه‌ى بادوش لەلایەن داعشەوە کوژراون.