چركه‌ساتى ده‌ركردنى وه‌زيره‌كه‌ى توركيا له هۆڵه‌ندا ببينه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى هۆڵه‌ندا سووره له‌سه‌ر رێگريكردن له به‌رپرسانى توركيا بۆ ئه‌وه‌ى له وڵاته‌كه‌يدا بانگه‌شه بۆ گۆڕينى ده‌ستوورى توركيا بكه‌ن و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا وه‌زيرى كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى توركيا له هۆڵه‌ندا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
فاتمه به‌توڵ، وه‌زيرى كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى و خێزانى توركيا له رۆتردام له لايه‌ن پۆليسى هۆڵه‌نداوه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ئه‌و بڕياره‌ى هۆڵه‌ندا دواى ئه‌وه هات كه دوێنێ حكومه‌تى ئه‌مستردام رێگه‌ى نه‌دا مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا سه‌ردانى هۆڵه‌ندا بكات و رێگه‌ى به نيشتنه‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى نه‌دا.
هاوكات سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان هۆڵه‌نداى به پاشماوه‌ى نازى و فاشييه‌كان وه‌سفكرد.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك وه‌زيرانى هۆڵه‌ندا مارك روته رايگه‌ياند، لێدوانى سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له باره‌ى هۆڵه‌نداوه په‌سند كرا‌و نييه.