بزانه دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان، یاریزانانی ریال مه‌درید چی ده‌ڵێن؟
له گه‌ڕی 27ـه‌می لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتنێكی به زه‌حمه‌تی له دژی ریال بێتیس تۆمار كرد، یاریزانانی یانه‌ی شایانه له‌سه‌ر یارییه‌كه بۆچوونی خۆیان ده‌رده‌بڕن.
ریال بێتس له خوله‌كی 25 پێشكه‌وت، كاتێك له دووره‌وه تۆپێك ئاراسته‌ی كایلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی ریال مه‌درید كرا، به‌ڵام ناڤاس نه‌یتوانی كۆنتڕۆڵی تۆپه‌كه بكات و خۆی خستییه نێو گۆڵه‌كه‌یز
دواتر له كریستیانۆ له خوله‌كی 41 ئه‌نجامه‌كه‌ی به لێدانی سه‌ر یه‌كسان كرده‌وه، پاشان له خوله‌كی 78 گێمی دووه‌م، ناوبژیوان یاریزانێكی ریال بێتیسی به كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه.
دواتر رامۆس وه‌ك هه‌میشه له كاته سه‌خته‌كان ده‌ركه‌وته‌وه و له خوله‌كی 81 به لێدانێكی سه‌ر گۆڵی بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد و سه‌رلیستی لالیگای له بارسێلۆنا وه‌رگرته‌وه.
زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید ده‌ستپێكی قسه‌كانی به به‌رگریكردن له رامۆس ده‌ستپێكرد، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: كایلۆر ناڤاس هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی نه‌كردووه و ئه‌و خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌یه و چه‌ندانجار یانه‌كه‌ی له مه‌ترسی گه‌وره رزگار كردووه.
رامۆس كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید له باره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان ده‌ڵێت: ئێمه ئێستا لوتكه‌ی لالیگامان له بارسێلۆنا وه‌رگرته‌وه و چاره‌نووسی خۆمان له‌ده‌ستی خۆماندایه.
دانی كارڤاخاڵ، به‌رگریكاری ریال مه‌درید ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان شایسته‌ی سه‌ركه‌وتن بوون، ده‌شڵێت: ئێستا ئێمه خۆمان بۆ یاری هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیك بلباو ئاماده ده‌كه‌ین.
لوكا مۆدریچ كه شه‌وی رابردوو یاری ژماره 200ـی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كرد، ده‌ڵێت: ناوبژیوان هیچ هاوكارییه‌كی ئێمه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵكوو ئێمه هاوكاری ناوبژیوانمان كردووه كه كاره‌كه‌ی خۆی به ته‌واوه‌تی له نێو یاریگه بكات.
ریال مه‌درید به 62 خاڵ لوتكه‌ی لالیگای وه‌رگرته‌وه و یارییه‌كی دواخراویشی ماوه، یانه‌ی بارسێلۆناش به 60 خاڵ بۆ خانه‌ی دووه‌م دابه‌زی.