بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ پارتی چاوەڕێی یەكێتییە

"بەشێك لە خاڵەكانی نەخشە رێگاكەی یەكێتی قابیلی گفتوگۆ لەسەركردنن"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

گوتەبێژی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێـت، چاوەڕێی یەکێتی نیشتمانی کوردستانن بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەکان و گفتوگۆکردن لەسەر 8 خاڵەکەی یەکێتی کە وەک رێگەچارە بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان خستویانەتە روو.

مەحموود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە كوردستان24 گوت: "بەشێك لەو خاڵا یەكێتی بۆ چارەسەری كێشەكان كردوەیەتی بە نەخشە رێگا، قابیلی گفتوگۆ لەسەركردنن، پێشتر پارتیش باسی لێوەكردووە، ھەندێك لەو خاڵانە لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانیش خراونەتەڕوو".