هۆكاری سه‌رجه‌م شكسته‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌بێت
شكسته‌كه‌ی شه‌وی رابردووی یانه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ راستییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌رخست كه هه‌ر كات بارسێلۆنا به‌شداری به ساموێل ئۆمتیتی به‌رگریكاری كرد نه كرد بێت ماڵی وێران بووه.
ئومتیتی فره‌نسی ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی 16 یاریی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كردووه و له سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه براوه بووه و هیچ خاڵێكی له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی دابه‌ش نه‌كردووه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئیلمۆندۆی ئیسپانی، یانه‌ی بارسێلۆنا له‌م وه‌رزه‌دا 11 یاری به‌بێ ئۆمتیتی كردووه، ته‌نیا 2 یاری به‌رامبه‌ر یانه‌كانی خیخۆن و دیپۆرتیڤۆ بردۆته‌وه، له 9 یارییه‌كه‌ی دیكه یان تووشی شكست بووه یان كه‌وتۆته داوای یه‌كسانبوونه‌وه.
له سه‌رجه‌م ئه‌و یارییانه‌ی ساموێل ئۆمتیتی به‌رگریكاری فره‌نسی به‌شداری نه‌كردووه، بارسێلۆنا، 2 سه‌ركه‌وتن، 6 یه‌كسانبوون و 3 شكست.
لویز ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا له دوایین یاری خۆی به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ، به‌شداری به ئۆمتیتی نه‌كرد، ئه‌مه‌ش بارسای تووشی شكست كرد.
دوایین یاری كه ئۆمتیتی به‌شداری كرد له چامپیۆنزلیگ بوو به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان، كاتێك بارسا موعجیزه‌ی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
ئۆمتیتی به ره‌سه‌ن كامیرۆنیه، به‌ڵام خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی فره‌نسییه، پێشتر له ئه‌كادیمیای یانه‌ی لیۆن پێگه‌یشتووه، دواتر له هاوینی 2016 به بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسانیا به باشترین گرێبه‌ستی بارسێلۆنا له‌م وه‌رزه داده‌نرێت.