بڕیارێكی وهزارهتی خوێندنی باڵا مشتومڕی لێدەكەوێتەوە
K24 - ھەولێر
نووسەران و شارەزایانی زمانی کوردی بە توندی رووبەڕووی ئەو بیرۆکەیە دەبنەوە، کە ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خستویەتیەڕوو، کە بەکارھێنانی نمرەی زمانی کوردی و عەرەبی لە قۆناخی 12 ئامادەیی بۆ چەند بەشێکی زانستی دەکاتە ئارەزوومەندانە، ئەندامێکی ئەنجوومەنەکەش دەڵێ، ئەوە جارێ تهنیا بیرۆکەیە و بڕیاری لەسەر نەدراوە.