"هۆڵه‌ندا سزاده‌درێت"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی توركیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، له ئه‌مڕۆوه حكومه‌تی توركیا به كرده‌یی لێكۆڵینه‌وه له چه‌ند بڕیارێك ده‌كات تا سزای هۆڵه‌ندای پێبدات، چونكه كێشه‌ی نێوان هه‌ر دوو وڵاته‌كه قوڵتربووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌وان "كیڤان ئیل" له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ناوه‌ندی بڕیاری ناو هه‌واڵگریی توركیاوه به رۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی توركی گوتووه" ئێستا گفتوگۆیه‌كی جدیی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو رێككه‌وتنه‌كانی په‌یوه‌ست به هاوكاری و ئاڵوگۆڕی زانیایی هه‌واڵگری و ئه‌منی و سه‌ربازی له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا رابگیرێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه" سه‌ردانی ئه‌ندامانی سوپای هۆڵه‌نداش بۆ شاری "ئه‌زنا" ی توركی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، له‌و شوێنه‌ش ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی پاتریۆت هه‌یه، له ساڵی 2013 و له‌كاتی سه‌ردانی مارك رووته، سه‌رۆكوه‌زیرانی هۆڵه‌ندا له‌و ناوچه‌یه‌دا بڵاوكرابووه‌وه".
هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت، ئاسمانی توركیا به رووی هه‌موو فڕۆكه و ئه‌فسه‌ر و پله باڵاكانی سوپا و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی هۆڵه‌ندادا دابخرێت.
به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵی CNN TURK له ئێستادا پرسی سزای ئابووری نه‌خراوه‌ته به‌ر باس.
په‌یوه‌ندی ئابووری و بازرگانی نێوان هه‌ر دوو وڵات گه‌شه‌یه‌كی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیووه، ژماره‌ی كۆمپانیا هۆڵه‌ندییه‌كان كه له خاكی توركیادا كار ده‌كه‌ن، ده‌گاته 2564 كۆمپانیا، بۆیه هه‌ر ده‌ستكارییه‌كی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه زیانی گه‌وره به هه‌ر دوو وڵاته‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
وه‌زیری ئابووری توركیا " نیهاد زیبكچی" به میدیا ناوخۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی گوتووه" ئه‌و قه‌یرانه دیپلۆماسییه‌ی ئێستا هه‌ر دوو وڵاتی تێدا ده‌ژین، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هاوكاری ئابووری نێوانیان نییه، بۆیه چاوه‌ڕوان ناكرێت سزای ئابووری بخرێته به‌ر باس و گفتوگۆ".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" تا ئێستا نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و خاڵه‌ی سزای ئابووری بسه‌پێنین، بۆیه ئه‌وه ئه‌گه‌رێكی دووره و له ئێستادا جێگه‌ی باسكردن نییه".