قەڵای خەرپێت لە شوێنەوارەوە بۆ ناوەندێكی گرنگی گەشیاری

kurdistan24.net

K24 - ئەلعەزیزییە

لە باكووری كوردستان ژمارەیەكی زۆر لە باڵەخانە و شوێنه‌واری مێژوویی ھەن، یەكێك لەوانە قەڵای خەرپێتە لە ئەلعەزیزییە، به‌هۆی مێژوو و شێوازی بینادنانه‌كه‌ی، بووەتە شوێنێكی گرنگی گەشتیاری، به‌ڵام به‌شێك له‌ گه‌شیاره‌كانی سه‌ردانی ئه‌و قه‌ڵایه‌ ده‌كه‌ن، دڵگرانی خۆیان ده‌رده‌بڕن به‌هۆی پشتگوێخستنی قه‌ڵاكه‌ به‌شێكی زۆری بیناكه‌ هه‌ره‌سی هێناوه‌ و مه‌ترسی له‌ ناوچوونیشی له‌ سه‌رە.