شێخ جەعفەر: ئەركی پێشمەرگە پاراستنی سەربەخۆیی كوردستان دەبێت

"شەڕی داعش ئەرکی پێشمەرگە کۆتایی نایەت"
kurdistan24.net

K24 - كەركووك

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی یەکەی 70 هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند، بە کۆتاییهاتنی شەڕی داعش ئەرکی پێشمەرگە کۆتایی نایەت.

جەختیشیکردەوە، سەربەخۆیی نزیکە و ئەرکی پێشمەرگەش پاراستنی سەربەخۆیی کوردستان و ئەو دەسکەوتانەیە، کە بە خوێنی شەهیدان بەدەستهاتوون.

ئەو گوتانەی شێخ جەعفەر لەمیانی وتارێكیدا ھات كە ئەمڕۆ بەبۆنەی كۆتایھاتنی خولێكی پێشمەرگە لە كەركووك پێشكەشیكرد.