شەڕی حەویجە دوای مووسڵ دەست پێدەكات
K24 - كەركووك
لەگەڵ بەردەوامی شەڕی مووسڵ، داواکارییەکان بەردەوامن بۆ رزگارکردنی شارۆچکەی حەویجەی سەر بەپارێزگای کەرکووک، بەرپرسێکی یەکێتیش ئاشکرای دەکات کە حکوومەتی عێراق، شەڕی حەویجەی خستووەتە دوای تەواوبوونی شەڕی مووسڵ، ئەمەش بەلای کوردەوە جێگەی مەترسییە، چونکە وەک پێشمەرگە باسی لێوە دەکەن ئەو سوپایەی کە لەشەڕی مووسڵە، بھێنرێتە سنووری کەرکووک مەترسی بۆ سەر ئایندەی شارەکە دروست دەکات.